Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنشینێك ووتی ته‌قینه‌وه‌ی پێیه‌؛ چوار سه‌عات گه‌شتی فرۆكه‌یه‌ك دواخرا


په‌یام

به‌هۆی سوعبه‌تی سه‌رنشینێكه‌وه‌، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌دنان مه‌نده‌ره‌سی ئیزمیر، ماوه‌ی چوار كاتژمێر فڕۆكه‌یه‌ك له‌ گه‌شته‌كه‌ی دواكه‌وت.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، دوێنێ كاتژمێر 8:15ی شه‌و فڕۆكه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌دنان مه‌نده‌ره‌سی ئیزمیره‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵ خۆی ئاماده‌كردووه‌ و دوای سه‌ركه‌وتنی سه‌رنشینه‌كان، كارمه‌ندی نێو فڕۆكه‌كه‌ داوا له‌ سه‌رنشینێك به‌ناوی و.د. ده‌كات جانتاكه‌ی باوه‌شی بخاته‌ شوێنی جانتاكان، به‌ڵام سه‌رنشینه‌كه‌ ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی پێیه‌ و ناتوانێت له‌خۆی دووربخاته‌وه‌.

دواتر كارمه‌نده‌كه‌ بابه‌ته‌كه‌ بۆ ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی ده‌گوازنه‌وه‌.

ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیش یه‌كه‌كانی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م سه‌رنشینان كه‌ ژماره‌یان 151 سه‌رنشین بووه‌، داده‌به‌زێنن و فڕۆكه‌كه‌ ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ مه‌یدانێكی چۆڵی نێو سنووری فڕۆكه‌خانه‌كه‌.

یه‌كه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ سه‌گی پشكنه‌ر و ئامێری پشكنین ته‌واوی جانتاكانی نێو فڕۆكه‌خانه‌ ده‌پشكنن، به‌ڵام هیچ ماده‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌ به‌دیناكرێت.

دواجار فڕۆكه‌كه‌ كاتژمێر 12:23ی شه‌و گه‌شته‌كه‌ ئه‌نجامده‌دات و و.د. به‌تۆمه‌تی "هه‌ڵبه‌ستنی تاوان و تۆقاندنی خه‌ڵكی ده‌ستبه‌سه‌ركرا".

داواكاری گشتی دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كه‌سه‌كه‌ زه‌ڕه‌نگه‌ره‌ و جانتاكه‌ی كه‌لوپه‌لی گرانبه‌های تێدا بووه‌ بۆیه‌ دوورینه‌خستووه‌ته‌وه‌ له‌خۆی و به‌ "سوعبه‌ت" وشه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌كارهێناوه‌، ئازادی ده‌كات.

دواتر سه‌رنشینه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌نها گاڵته‌یه‌كی كردووه‌ و نه‌یزانیوه‌ بابه‌ته‌كه‌ گه‌وره‌ده‌كرێت.

675 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2018

بابەتی زیاتر