Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی بەسرە کوژرا


په‌یام

چالاكوانێكی‌ دیاری‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌سره‌ كه‌ داوای‌ پێكهێنانی‌ گرووپی‌ چه‌كداریی‌ ده‌كرد، له‌لایه‌ن "تیمی‌ مردن"ـه‌وه‌ كوژرا.


شێخ وسام غه‌راوی، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ چالاكوانه‌ دیاره‌كانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌سره‌، له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا ته‌قه‌ی‌ لێ‌ كرا و كوژرا.

میدیاكانی‌ عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ "غه‌راوی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند گوللـه‌یه‌كی‌ به‌ركه‌وتووه‌ و به‌ سه‌ختی‌ بریندار بووه‌، گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ سه‌ختیی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌".
ئه‌و چالاكوانه‌ له‌لایه‌ن گرووپێكی‌ چه‌كدارییه‌وه‌ كوژراوه‌ كه‌ خۆیان به‌ "تیمی مردن" ناساندووه‌.

شێخ وسام غه‌راوی، كه‌ به‌ قسه‌ ئاگرینه‌كانی‌ دژی‌ سیاسییه‌كان و ڕه‌خنه‌گرتن له‌ مه‌رجه‌عیه‌تی‌ باڵای‌ شیعه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا ناسرابوو، داوای پێكهێنانی گرووپی چه‌كداری ده‌كرد له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی خۆیان.

كوشتنی‌ غه‌راوی‌ دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ دێت. پێشتریش چه‌ند چالاكوان و خۆپیشانده‌رێكی دیاری پارێزگاكه‌ له‌لایه‌ن گرووپێك به‌ ناوی‌ "تیمی‌ مردن" كوژراون و ڕفێنراون. 

169 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2018

بابەتی زیاتر