Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: هه‌رێم و ناوه‌ند له‌ژێر فشاری ئه‌مریكا له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك رێكه‌وتوون


په‌یام

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات: هه‌رێم و به‌غدا له‌ژێر فشاری ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه‌ ڕێككه‌وتوون. ده‌شڵێت: هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كانی‌ هه‌رێم ته‌رخان نه‌كراوه‌ چونكه‌ به‌بێ‌ پرسی‌ به‌غدا قه‌رزی‌ كردووه‌.


ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگه‌یاند "ڕێككه‌وتنی‌ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی‌ عێراق له‌باره‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركووك له‌ ڕێگه‌ی‌ بۆریی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌، له‌ژێر فشاری‌ لایه‌نی‌ سێیه‌مدا بووه‌ كه‌ ئه‌مریكایه‌".

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید وتیشی‌ "كۆبوونه‌وه‌ نهێنییه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ بودجه‌ و نه‌وته‌وه‌ به‌رده‌وامن، كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم نایه‌وێت نه‌وت و داهاته‌ ناوخۆییه‌كان ڕاده‌ستی‌ به‌غدا بكات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ بێ‌ ئاگاداریی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند قه‌رزی‌ كردووه‌، له‌ بودجه‌دا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی هه‌رێم ته‌رخان نه‌كراوه‌".

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید وتیشی‌ "بۆریی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ ڕووسنه‌فتی ڕووسییه‌وه‌ كڕدراوه‌ته‌وه‌ و پاره‌كه‌شی ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ سوودی هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی كه‌ركووك له‌ ڕێگه‌ی بۆریی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ته‌نیا وه‌رگرتنی كرێی بۆرییه‌كه‌یه‌".

560 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2018

بابەتی زیاتر