Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌دا؛ مانگانه‌ 37 ملیار دینار بۆ پێشمه‌رگه‌ ته‌رخانكراوه‌


په‌یام

ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌‌ ڕایگه‌یاند: له‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراقدا مانگانه‌ 37 ملیار دینار بۆ پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان كراوه‌.

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌،‌ ڕایگه‌یاند "له‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ عێراقدا، بڕی‌ 37 ملیار دیناری‌ مانگانه‌ بۆ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان ته‌رخان كراوه‌، كه‌ ئه‌و بڕه‌ ساڵانه‌ ده‌كاته‌ 444 ملیار دینار".
جه‌بار یاوه‌ر وتیشی‌  "له‌نێو ئه‌و بودجه‌ تایبه‌ته‌ كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ دیاری‌ كراوه‌، مووچه‌ی‌ 47 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ دابین كراوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ هاوتاكردنی‌ مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سوپای‌ عێراق، ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "ئه‌و پرسه‌ پێویستی‌ به‌ ڕێكه‌وتنێكی‌ سیاسی له‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌".
وتیشی‌ "تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌ ئاراسته‌ی‌ هاوتاكردنی‌ مووچه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و سوپای‌ عێراق نه‌نراوه‌".

216 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2018

بابەتی زیاتر