Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ 30 ملیۆن دۆلار

په‌یام

سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراق ئاشكرایكرد، نرخی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری گه‌یشتووه‌ته‌ 30 ملیۆن دۆلار و، كه‌سایه‌تییه‌ك  ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته‌ی پێبدرێت.

وێبسایتی "ئه‌لغه‌د پرێس"ی عێراقی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی حكومه‌تی عێراقیه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ململانێی ناوخۆی سووننه‌كان له‌سه‌ر پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رده‌وامه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك، وه‌كو بۆرسه‌ نرخی ئه‌و پۆسته‌ به‌رده‌وام به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و، ئێستاش كه‌سایه‌تییه‌كی سووننه‌ 30 ملیۆن دۆلار ده‌دات ئه‌گه‌ر  پۆسته‌كه‌ وه‌ربگرێت.

سایته‌ عێراقییه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، به‌هۆی خواستی زۆر له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ تادێت نرخه‌كه‌ی زیاترده‌بێت و، ڕۆژانه‌ چه‌ندین كه‌س داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌ئیستاشدا وڵاتانی قه‌ته‌ڕ و توركیا، نێوه‌ندگیری ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ده‌یانه‌وێت پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق وه‌رگرن.

209 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2018

بابەتی زیاتر