Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆى ئه‌مریكاو بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌چوو

په‌یام

زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان‌و نێردراوی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌چوو.

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سیۆشه‌یتد پڕێس) بڵاویكرده‌وه‌: بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ زاڵمای‌ خه‌لیل زاد نێردراوی ئه‌مریكا بۆ كاروباری‌ ئه‌فغانستان ئه‌نجامدا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه‌، گفتوگۆكه‌ له‌ ده‌وحه‌ی‌ پایته‌ختی قه‌ته‌ر كه‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی لێیه‌و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بووه‌.

به‌رپرسێكی تاڵیبان كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت ڕایگه‌یاندووه‌: ئامانج له‌ گفتوگۆكه‌ نوێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی ئه‌فغانستان‌و كۆتاییهێنان بووه‌ به‌ درێژترین ماوه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریكا كه‌ 17 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌، خه‌لیلزاد پێشبینی كرد به‌ هاتنی مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌نجام بدرێت‌و وتیشی: ئێستا ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنی ئاشتی له‌نێوان تاڵیبان‌و حكومه‌تی ئه‌فغانستان له‌ هه‌ر كاتێكی دیكه‌ نزیكتره‌.


417 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2018

بابەتی زیاتر