Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌وه‌ی‌ نه‌گۆڕه‌ لای‌ كۆمه‌ڵ هه‌وڵی چه‌سپاندنی‌ دادگه‌ری‌و مانه‌وه‌یه‌ له‌به‌ره‌ی‌ گه‌ل

په‌یام

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر هه‌ڵوێستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و، ڕایشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وه‌ی‌ نه‌گۆڕه‌ لای‌ كۆمه‌ڵ، هه‌وڵی چه‌سپاندنی‌ دادگه‌ریی و خزمه‌ت كردنه‌ به‌ خه‌ڵك و مانه‌وه‌یه‌ له‌ به‌ره‌ی‌ داخوازییه‌ ڕه‌واكانی‌ گه‌لدا.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی، له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی‌ خۆی له‌ شاری‌ هه‌ولێر پێشوازیی له‌ (ئایدن مه‌عرووف) ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی‌ توركمانیی عێراقی ‌و وه‌فدێكی‌ یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی و به‌ره‌ی‌ توركمانی كرا، هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌وڵه‌كانی‌ كاراتركردنی‌ حكوومه‌تی‌ عێراق و شێوازی به‌شداریی نوێنه‌رانی‌ كوردستان له‌و حكوومه‌ته‌دا قسه‌وباسی له‌باره‌وه‌ كرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێكهاته‌كانی‌ كوردستان به‌ گیانێكی‌ برایانه‌ و خه‌مخۆرانه‌ له‌ به‌غدا كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌كانی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم بكه‌ن.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی خوازیاره‌ به‌ دڵسۆزی و دوور له‌ موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی خزمه‌تی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ بكات و، جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌ قه‌یرانی‌ ماددیی و مه‌عنه‌ویی ده‌رباز بكات.

سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمیش، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵ پێش ڕووداوه‌كان ناكه‌وێ‌ و له‌ كات و شوێنی‌ خۆیاندا قسه‌ی‌ خۆی له‌سه‌ر پرسه‌كان ده‌بێ‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ نه‌گۆڕه‌ لای‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی هه‌وڵی چه‌سپاندنی‌ دادگه‌ریی و خزمه‌ت كردنه‌ به‌ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر و مانه‌وه‌یه‌تی له‌ به‌ره‌ی‌ داخوازییه‌ ڕه‌واكانی‌ گه‌له‌كه‌یدا.


357 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2018

بابەتی زیاتر