Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: دوو سبه‌ی‌ بكوژی سه‌ره‌كیی خاشقچی ئاشكرا ده‌كه‌ین

په‌یام

(دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: له‌ دوو ڕۆژی داهاتوودا دیاریی ده‌كه‌ین كێ جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعودی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ كوشتووه‌.

تره‌مپ له‌ كالیفۆڕنیا به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: ڕۆژی دووشه‌ممه‌، یان سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ڕاپۆرتێكی تێروپڕ له‌سه‌ر بكوژی سه‌ره‌كیی جه‌مال خاشقچی كۆتایی دێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (فۆكس نیوز)دا وتی: تۆمارێكی ده‌نگیی به‌ر له‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچییمان ده‌ستكه‌وتووه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ترسناكیی نێوه‌ڕۆكه‌كه‌ی‌ نامه‌وێ گوێی لێ بگرم.

تره‌مپ وتیشی: خۆم نامه‌وێ گوێ له‌و تۆماره‌ ده‌نگییه‌ بگرم، چونكه‌ زۆر ترسناك‌و زۆر وه‌حشییانه‌یه‌.

پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری ئه‌مریكا (سی. ئای. ئه‌ی) گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ محه‌ممه‌د سه‌لمان شازاده‌ی‌ جێنشینی سعودیه‌ خۆی فه‌رمانی كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی له‌ نێو كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵی توركیا، ده‌ركردووه‌.

188 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2018

بابەتی زیاتر