Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هێرشه‌كانی‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ 77 بیناو خانوو خاپووربوون

په‌یام

به‌هۆی‌ هێرشه‌كانی‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ 77 خانوو و بینا خاپووربوون و زیاتر له‌ هه‌زاری‌ دیكه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

ناجی سه‌رحان، بریكاری وه‌زیری كاروباری گشتی و نیشته‌جێكردنی فه‌ڵه‌ستین، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "له‌و هێرشه‌ ئاسمانییانه‌ی له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ ئه‌نجامیداون، هه‌زار و 252 خانوو و بینا زیانیان به‌ركه‌وتووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش 77یان به‌ ته‌واوی خاپووربوون".

بریكاری وه‌زیری كاروباری گشتی و نیشته‌جێكردنی فه‌ڵه‌ستین وتیشی "زه‌ره‌ر و زیانی هێرشه‌كان به‌ شه‌ش ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "فڕۆكه‌ ئیسرائیلییه‌كان ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نییان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ كردووه‌ته‌ ئامانج، هه‌ر بۆیه‌ زۆینه‌ی‌ زیانه‌كان به‌ر هاووڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ كه‌وتوون".

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو پاشئه‌وه‌ی‌ هه‌وڵێكی‌ ئیسرائیل بۆ تیرۆركردنی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ حه‌ماس ئاشكرا بوو، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هه‌ردوولا دروستبوو، بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكیش فڕۆكه‌ جه‌گییه‌كانی‌ ئیسرائیل بۆردوومانی‌ چڕی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززیان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س شه‌هید و بریندار بوون.


170 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2018

بابەتی زیاتر