Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. دوو كه‌س دەستگیركران كە هەستابوون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار



په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، شەوی 18-11-2018 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەهەماهەنگی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستابوون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەكە بە هاوڵاتیان .


پۆلیسی سلێمانی روونیشیكردوه‌ته‌وه‌، دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار زانیارییان دەستكەوت لەسەر دوو تۆمەتبار كە هەستاون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەكە بە هاوڵاتیان لەسنوری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لیژنەیەكیان پێكهێناو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا ئەمشەو هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن .

راشیگه‌یاندووه‌، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ع ، ر ، ح دانیشتوی شاری كەركوك و ك ، ع ، ش دانیشتوی شاری هەولێر ) بە فەرمانی بەڕێز دادوەرو بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و ڕەنگە فەرمانی دەستگیركردن بۆ كەسانی دیكەش دەربچێت كە دەستیان هەیە لەم تاوانەدا .


169 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2018

بابەتی زیاتر