Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی: بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت؛ هیچ مه‌رجێك قبوڵناكه‌ین


په‌یام

وته‌بێژی یه‌كێتی  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ،  له‌به‌رامبه‌ر به‌شداری‌ كردنیان له‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ، یه‌كێتی‌ هیچ مه‌رجێكی نیه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت وه‌ هیچ مه‌رجێكیش قبوڵ ناكات.

له‌میانه‌ی وتووێژێكی له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.

سه‌باره‌ت به‌بونی زیاتر له‌جێگرێك بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات " باسی زیادكردنی جێگرێك بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌نها وه‌ك ته‌نزه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، با سێ یا چوار جێگربێت جا قه‌یچێكه‌! ئه‌گه‌رنا هیچ لایه‌نێكی سیاسی شتی وای باس نه‌كردووه‌، خۆی قسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌و جێگره‌ پێویسته‌ زیادبكرێت؟پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌"

سه‌باره‌ت به‌ ئاسایی بونه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان  له‌گه‌ڵ پارتی‌ سه‌عدی‌ پیره‌ وتی‌ " ئه‌وان هاتنه‌ ناو باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی هیچ گرفتێكیش نه‌بوو، حه‌قه‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌وان بكرێت خۆ ئێـمه‌ له‌دڵی ئه‌وان نین."
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا قوباد تاڵه‌بانی ده‌چێته‌ په‌رله‌مان، سه‌عدی پیره‌ وتی" ئه‌وه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ باسی ده‌كه‌ین نه‌ك له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه‌."

226 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2018

بابەتی زیاتر