Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌ سه‌ڵاحه‌دین ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری‌ خسته‌وه


په‌یام

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری‌ خسته‌وه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی ئاشكرای‌ كرد "ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شه‌قامی (پزیشكان)ی شاری‌ تكریتی سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌ددین ڕوویداوه‌‌و به‌و هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س كوژراون‌و 16ی دیكه‌ش بریندار بوون".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بووه‌‌و جگه‌ له‌ زیانی گیانیش زیانی ماددی به‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.
هه‌رچه‌نده‌ تائێستا هیچ كه‌س‌و گرووپێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ن كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام دابێت.

149 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2018

بابەتی زیاتر