Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێم پشووی فه‌رمییه‌



په‌یام

به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت)، رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم پشووی فه‌رمییه‌.


له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكوومه‌ت، له‌وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ پشووی فه‌رمییه‌.
له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، به‌ بۆنه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د (دروودی خوای لێ بێت)، حكوومه‌تی هه‌رێم رۆژی سێشه‌ممه‌ 20ی تشرینی دووه‌می 2018ی له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان، كرده‌ پشووی فه‌رمی.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د (دروودی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كات و خوازیاریشه‌ ئه‌م یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشگه‌زه‌رانی وسه‌قامگیری و ده‌رچوون له‌ گرفت و قه‌یرانه‌كان. 

223 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2018

بابەتی زیاتر