Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: ئه‌مریكا شكستی هێناوه‌ له‌ نانه‌وه‌ی پشێوی له‌ ئێراندا


په‌یام

حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ ڕایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ نانه‌وه‌ی‌ پشێوی‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ شكستیان هێناوه‌ و، میللـه‌تی‌ ئێران له‌ ساڵیادی‌ شۆڕشدا وه‌ڵامی‌ ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌.


حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌، سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، له‌ سه‌ردانێكدا بۆ شاری‌ خویی‌ له‌ پارێزگای‌ ورمێ‌، وتارێكی‌ پێشكه‌ش كرد و، جارێكی‌ دیكه‌ "هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ بۆ سزادان و نانه‌وه‌ی‌ پشێوی‌ له‌ ئێران به‌ شكستخواردوو" وه‌سف كرد.

ڕۆحانی‌ له‌ وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند "ئه‌مریكا له‌ ساڵیادی‌ به‌ بارمته‌گرتنی‌ كارمه‌ندانی‌ كونسووڵخانه‌كه‌ی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ شۆڕشی‌ ئیسلامیی‌ ئێران، به‌ سه‌پاندنی‌ سزاكان ویستی‌ پشێوی‌ له‌ ئێراندا بنێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی‌ بێ‌ ئاكام بوون".

سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران وتیشی‌ "بۆ هه‌موو دوژمنانی‌ ئێرانی‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ به‌ فشار بۆ سه‌ر میللـه‌تی‌ ئێران و ئابووریی‌ وڵاته‌كه‌، ناتوانن له‌ ئامانجه‌كانیان پاشگه‌زیان بكه‌نه‌وه‌".
ڕۆحانی‌ ڕایگه‌یاند "میللـه‌تی‌ ئێران له‌ 22ی‌ به‌همه‌ندا كه‌ ساڵیادی‌ شۆڕشی‌ ئیسلامییه‌، وه‌ڵامی‌ ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌".

جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "هه‌موو هه‌وڵی‌ ئێستای‌ حكومه‌ت بۆ نه‌هێشتنی‌ ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ ئابوورییه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێراندا هه‌یه‌ و، ڕێگه‌ ناده‌ن سزاكانی‌ ئه‌مریكا ژیانی هاووڵاتیان بخه‌نه‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌".


122 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2018

بابەتی زیاتر