Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: هه‌رێم به‌شێكه‌ له‌ عێراق


په‌یام

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ عێراق و پێویسته‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان ئاسایی ببێته‌وه‌.


وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندووه‌، كاتێك كه‌ پڕۆسه‌ی ئازادكردنی مووسڵ ده‌ستیپێكرد، رێككه‌وتنێك له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هاوپه‌یمانان هه‌بوو كه‌ جگه‌ له‌ هێزی عێراقی هیچ هێزێكی دیكه‌ نه‌چێته‌ ئه‌و ناوچانه‌.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا رایگه‌یاندووه‌: "په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت ئاسایی ببێته‌وه‌ و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ عێراق، دوای رووداوه‌كانی ساڵی رابردوو هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارامتر له‌ ئارادایه‌ و ئێستا حكوومه‌تێكی تازه‌ پێكهاتووه‌، هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌ سیاسییه‌كان به‌ هێزه‌وه‌ له‌ به‌غدا به‌شدارن، بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانین كه‌ بارودۆخه‌كه‌ هێورتر بكرێته‌وه‌".

هاوكاتت وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه‌ كه‌ "بوونی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شنگال رێگاخۆشكه‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ یان ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌ باڵا ده‌ست بن".

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌عێراق ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی ببێته‌وه‌".

256 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2018

بابەتی زیاتر