Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر داوای‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، شه‌ڕ له‌ یه‌مه‌ن ڕاگیرا

په‌یام

له‌سه‌ر داوای‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ریه‌ك له‌ هاوپه‌یمانیی‌ عه‌ره‌بی‌ و حوسییه‌كان هێرشه‌ ئاسمانی‌ و مووشه‌كییه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كتر ڕاگرت.

محه‌مه‌د عه‌لی‌ حوسی‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ باڵای‌ شۆڕشی‌ حوسییه‌كان، ڕایگه‌یاند "پاش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مارتین گریفیت، نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌مه‌ن، گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن بۆ ڕاگرتنی‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر سعوودیه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانی‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی‌ حوسییه‌كان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئاماده‌ی‌ گفتوگۆی‌ ئاشتین ئه‌گه‌ر لایه‌نی‌ به‌رانبه‌ر كه‌ سعودیه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی‌ به‌ پرۆسه‌كه‌وه‌ پابه‌ند بن".

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چه‌كدارانی حوسی پاشئه‌وه‌ هات هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی هێرشه‌كانی‌ بۆ سه‌ر شاری‌ حوده‌یده‌ و به‌نده‌ری‌ ئه‌و شاره‌یان له‌ ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن ڕاگرت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گفتوگۆكانی‌ ئاشتی‌ له‌ یه‌مه‌ن چڕكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئێستا ئه‌و وڵاته‌ به‌ خراپترین قه‌یرانی‌ مرۆییدا تێده‌په‌ڕێت.

بڕیاره‌ به‌ر له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ سوید به‌ڕێوه‌ بچێت، كه‌ تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی ئینتیقالی بۆ قۆناغی ئاینده‌ ده‌كرێت.


120 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2018

بابەتی زیاتر