Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو دۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی تاوتوێكرد.

به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ به‌رێوه‌چوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی سیاسی به‌ وردی ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی تاوتوێكرد.

له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری لایه‌نه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن تێیدا، ئه‌نجومه‌نی سیاسی جه‌ختیكرده‌وه‌، بنه‌مای نه‌گۆڕ لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی بریتیه‌ له‌ هه‌وڵی چه‌سپاندنی دادگه‌ریی و خزمه‌ت كردن به‌ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه‌و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كان بڕیاری پێویست ده‌دات. 

هاوكات ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی تایبه‌ت بوو به‌ شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌ی ره‌وشی سیاسی عێراق، ئه‌نجومه‌نی سیاسی جه‌ختیكرده‌وه‌ حكومه‌تی نوێی عێراق پێویسته‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاركردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی و فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی بێت بۆ هاوڵاتیانی عێراق به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه‌. هاوكات ئه‌نجومه‌نی سیاسی كاروباری ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تاوتوێكرد بڕیارو رێنمایی نوێی بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان گه‌ڵاڵه‌كرد. 


231 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2018

بابەتی زیاتر