Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موقته‌دا سه‌در: به‌پشتیوانی ده‌ره‌كی كڕین‌و فرۆشتن به‌ وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ ده‌كرێت

په‌یام

موقته‌دا سه‌در سه‌فقه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كڕینی وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت هاوپه‌یمانیم له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكار و میلیشیاچییه‌كان نه‌كردووه‌.

موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی بۆ هادی عامری ناردووه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ سه‌فقه‌ی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی فه‌تح و هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی سوننه‌ سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی كڕینی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ پاره‌یه‌كی زۆر و به‌پشتیوانی ده‌ره‌كی.

موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و هۆشداری داوه‌ته‌ هادی عامری، سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنی ژێر به‌ ژێری نێوان هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی فه‌تح و هه‌ندێك له‌ كه‌سانی ناو هاوپه‌یمانی بنیاتنان.

سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌و نامه‌یه‌دا بۆ عامری ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، پێشتر ڕێككه‌وتین كه‌ عێراق به‌ شێوازێكی ڕاست و دروست و به‌ شێوازێكی نوێ به‌ڕێوه‌ببرێت، نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا كرین و فرۆشتن به‌ متمانه‌‌و پیرۆزیی خاك و گه‌له‌وه‌ بكرێت.

له‌ كۆتایی نامه‌كه‌یدا موقته‌دا سه‌در به‌ بیری هادی عامری هێناوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، بیرت دێنمه‌وه‌ كه‌ وا ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق گه‌وره‌ترین كوتله‌ بێت، من له‌گه‌ڵ تۆ هاوپه‌یمانێتیم كردووه‌ نه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران و كه‌سانی سه‌ر به‌ میلیشییاكان.

ئه‌و وتانه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌كاتێكدایه‌، پێشتر له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و وه‌رگرتنی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان له‌لایه‌ن كاندیدانی كوتله‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ كرین و فرۆشتن به‌ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ كراوه‌.


164 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2018

بابەتی زیاتر