Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومه‌ر: ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ داناغاز؛ ده‌بێت دادگایی بكرێن


په‌یام

په‌رله‌مانتارێكی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ‌ دانه‌غاز به‌رپرسن دادگایی بكرێن، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌یان كردووه‌ به‌ خاوه‌نی زۆرترین قازانج له‌مێژووی كاری خۆیدا.


سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ میانه‌ی وتارێكیدا رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ستی دانه‌ غازو حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه‌ له‌یادی 11 هه‌مین ساڵه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو وه‌ك ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌ كاره‌كانی دانه‌غازو هاوبه‌شه‌كانی كرد له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا ئه‌م گرێبه‌سته‌ به‌هۆی ڕێگریه‌كانی حكومه‌ت له‌ جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ستی یه‌كه‌م دانه‌ غاز له‌ مانگی 10ی 2013 سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تۆماركردو سه‌دان ملیۆن دۆلاری لێ برده‌وه‌و له‌وكاته‌دا لێی وه‌رگیرا، جگه‌ له‌بڕیاری پێدانی 2.2 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ به‌ دانه‌ غاز".

سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: "دوای چه‌ندین ساڵ ئاسته‌نگ دروست كردن بۆ دانه‌ غاز دواجار هه‌رێم كه‌وته‌ ژێر باری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانه‌ غاز به‌ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ 2017/8/30 رێكه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵ دانه‌ غاز كرد به‌ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی تاكو ساڵی 2049 و پێدانی 2.2 ملیار دۆلار به‌دانه‌ غاز، سه‌ره‌تاش 1 ملیۆن دۆلار دراوه‌ به‌دانه‌ غاز!".
 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلام نووسیویه‌تی‌: "ده‌پرسم كامه‌ ده‌ستكه‌وتی گرێبه‌ستی دانه‌ غازه‌ بۆ هه‌رێم كه‌ به‌و شانازیه‌وه‌ باسی لێوه‌ده‌كرێ؟ به‌رهه‌می غاز زیادی كردووه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵه‌دا، به‌ڵام كوا كاره‌بای به‌رده‌وامتان؟ كوا بڕی قازانجتان؟ دوای چه‌ندین ساڵ و له‌م پایزه‌دا چه‌ند كاتژمێر كاره‌باتان دابین كردووه‌ بۆ خه‌ڵك؟ وێستگه‌ی كاره‌بای بازیان ئێوه‌ گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵی هه‌یه‌ به‌ڵام ئاماده‌ نین سوته‌مه‌نی پێ بده‌ن، تاكو كێشه‌ی كاره‌بای به‌شێكی ئه‌م هه‌رێمه‌ چاره‌سه‌ر بكات! له‌به‌رامبه‌ردا عیراق ئێسته‌ سودی لێ ده‌بینێ! كامه‌یه‌ شانازی كه‌ به‌هۆی گرێبه‌سته‌ خراپه‌كه‌تان و دۆڕاندنتان له‌ دادگا، دانه‌ غازتان كردووه‌ به‌ خاوه‌نی زۆرترین قازانج له‌مێژوی كاری خۆیدا به‌به‌راورد به‌ قازانجی كاره‌كانی له‌ میسرو ئیمارات".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "ده‌زانن به‌پێی ڕاپۆرتی سالی 2017ی دانه‌ غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆرترین قازانجی كردووه‌ به‌به‌راورد به‌وكارانه‌ی له‌ 2005 و له‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ ئه‌نجامی داوه‌! له‌هه‌مان كاتدا له‌ ئیمارات و میسر توشی زیان بووه‌! له‌ساڵی 2018 به‌پێی داواین ڕاپۆرتی دانه‌ غاز قازانجیان زیاتری كردووه‌".

سۆران عومه‌ر نووسیویه‌تی‌: "ئه‌مه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ خراپه‌یه‌ كه‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ دانه‌ غاز له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان كردویه‌تی و زیانیشی له‌ داهاتی گشتی له‌م چه‌ندی ساڵه‌ی قه‌یراندا وه‌ك قه‌ره‌بوو به‌دانه‌ غاز دراوه‌ كه‌چی ئێسته‌ شانازی به‌و گرێبه‌سته‌وه‌ ده‌كه‌ن و وه‌سفی دانه‌ غاز و كاره‌كانی ده‌كه‌ن و وه‌ك ده‌سكه‌وت ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه‌ به‌نده‌ یه‌كێكم له‌وانه‌ی له‌سه‌ر خراپی ئه‌و گرێبه‌سته‌و هۆكاره‌كانی رێگری چه‌ندین ساڵه‌ له‌ كاره‌كانی دانه‌ غاز سكاڵامان تۆمار كردووه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئه‌م گرێبه‌سته‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان لێی به‌رپرسن دادگایی بكرین نه‌ك موناسه‌به‌ی بۆ رێكخه‌ن".


246 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2018

بابەتی زیاتر