Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا چوار كه‌س كوژران


په‌یام

له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌  نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری شیكاگۆ له‌ ئه‌مریكا چوار كه‌س كوژران.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  كه‌سێك ده‌ستڕێژی گولله‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌ی شیكاگۆ ئه‌نجامداو دوو كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه‌ و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی كوشت و دواتریش ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.
هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیان ڕایانگه‌یاند، دوای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و پێكدادان، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ كوژراوه‌، بێ ئه‌وه‌ی ئاشكرای بكه‌ن ئاخۆ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ خۆی كوشتووه‌ یان به‌ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراوه‌.

پۆلیسی شاره‌كه‌ وتوشیه‌تی‌: ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و پزیشكێك و یاریده‌ده‌رێكی پزیشك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ڕووداوی ته‌قه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌ ئه‌مریكا بووه‌ته‌ دیارده‌و ساڵانه‌ هه‌زاران كه‌س به‌وهۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ته‌ نها ئه‌مساڵ له‌ كالیفۆڕنیا 12 كه‌س و په‌نسلڤانیا 11 كه‌س و پاركلاندی فلۆریداش 17 كه‌س به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

130 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2018

بابەتی زیاتر