Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هادی عامری: له‌سه‌ر حسابی نیشتیمان موجامه‌له‌ی هیچ كه‌سێك ناكه‌ین


په‌یام

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی ڕابه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌داته‌وه‌ و سوپاسی به‌دوداچون هه‌ستی به‌رپرسیارانه‌ی ده‌كات.


هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌ موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌دری ووتووه‌: له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی رایگه‌یاندووه‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌و، سوپاسی پێداگیری و هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه‌ی‌ ده‌كات و هاوكات داوا له‌ موقته‌دا سه‌دڕ ده‌كات هه‌ر زانیارییه‌كی‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕیكه‌وتنه‌ بازرگانییه‌ی كه‌له‌سه‌ر پۆسته‌كان كراوه‌ لایه‌ بۆیان بنێرێت تا له‌ ڕێگه‌ی دادگاوه‌ به‌دواداجون بكه‌ن و تاوانباران به‌ سزا بگه‌یه‌نن. 

هادی عامری وتوشیه‌تی: له‌ هیچ بارێكدا له‌سه‌ر حیسابی نیشتمان موجامه‌له‌ی هیچ كه‌سێك ناكه‌ن و  خوێنی خۆی و رۆڵه‌ و برا و هاوڕێكانی له‌پێناوی نیشتماندا ده‌به‌خشێت و دوور له‌ پشكپشكێنه‌ و تائیفییه‌ت خزمه‌تی نیشتیمان ده‌كه‌ن. 

جێی ئاماژه‌یه‌ موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی  هادی عامری كرد و ڕایگه‌یاند:ڕێكه‌وتنی‌ بازرگانی‌ گه‌وره‌ له‌نێوان هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی فه‌تح و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی بونیادنان به‌مه‌به‌ستی كڕینی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ پاره‌یه‌كی زۆر و به‌پشتیوانی ده‌ره‌كی كراوه‌. 

له‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ئه‌مساڵ هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در  به‌به‌ده‌ستهێنانی 54 كورسی پله‌ی یه‌كه‌م و هاوپه‌یمانی فه‌تحی هادی عامرییش به‌ 48 كورسی پله‌ی دووه‌میان له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستهێناو دواتریش له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت ڕێككه‌وتن و له‌ ئێستاشدا به‌هۆی دیاریكردنی فالح فه‌یاز له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی فه‌تحه‌وه‌ بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ ناكۆكی كه‌وتووه‌ته‌ نێوان هه‌ردوولاوه‌و  هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در دژی كاندیدكردنی فالح فه‌یازه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ تا ئێستا هه‌شت وه‌زاره‌تی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌بێ وه‌زیر ماوه‌ته‌وه‌.

137 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2018

بابەتی زیاتر