Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌ورووپا بڕیاری‌ ئازادكرنی‌ بۆ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ركرد


په‌یام

دادگای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌ورووپا بڕیاری‌ ئازادكرنی‌ بۆ سه‌لاحه‌دین ده‌یرتاش ده‌ركرد و، داوا له‌ توركیا ده‌كات ڕێكاری پێویست بۆ ئازادكردنی بگرێته‌ به‌ر.


دوای‌ زیاتر له‌ دوو ساڵ له‌ زیندانیكردنی‌، دادگای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌ورووپا، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمیی خۆی‌ دوا بڕیاری‌ له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ زیندانیكردنی‌ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌، بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ بڕیاری‌ دادگاكه‌دا هاتووه‌ "ده‌ستگیركردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هیچ پاساوێكی‌ یاسایی‌ نییه‌ و پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ئازاد بكرێـت".
دادگای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌ورووپا، داوای‌ له‌ دادگاكانی‌ توركیاش كردووه‌ ڕێكاری‌ پێویست بۆ ئازادكردنی‌ هاوسه‌رۆكی‌ پێشووی‌ هه‌ده‌په‌ بگرنه‌ به‌ر.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ هه‌ده‌په‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "ده‌بێت سه‌رجه‌م گه‌لان پشتیوانیی بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاش بكه‌ن و، دادگای توركیاش پابه‌ند بێت به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كه‌وه‌".

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، له‌ 4ی تشرینی دووه‌می‌ 2016 به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ و چه‌ند تۆمه‌تێكی‌ دیكه‌، له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ و چه‌ند جارێك دانیشتنی دادگاییكردنی به‌ڕێوه‌ چووه‌. پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌)یش له‌ دادگای‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ ئه‌ورووپا چه‌ند سكاڵایه‌كی‌ بۆ ئازادكردنی‌ هاوسه‌رۆكانی‌ پێشووی‌ پارته‌كه‌ی‌ و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی‌ تۆمار كردووه‌.


132 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2018

بابەتی زیاتر