Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی خاشقچی؛ ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا سزا به‌سه‌ر سعودیه‌دا ده‌سه‌پێنن


په‌یام

له‌ دۆسیه‌ی خاشقچیدا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكدا سه‌پاند و فه‌ڕه‌نساش رایده‌گه‌یه‌نێت و به‌مزوانه‌ بڕیار له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزاكان ده‌ده‌ن. 


حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا رێگری له‌ گه‌شتی ئه‌و هاڵاوتییه‌ سعودیانه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی بكات كه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشقچی نوسه‌ری سعودی گومانلێكراون و هه‌نارده‌ی چه‌كیشی بۆئه‌و ووڵاته‌ ڕاگرت.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ رێگری له‌ گه‌شتی 18 هاوڵاتی سعودی ده‌كرێت كه‌ رۆڵیان له‌ كوژرانی خاشقچی له‌ كونسڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا هه‌بووه‌.

كریستۆڤه‌ر برگر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیا بڕیاریانداوه‌  ڕێگری له‌ گه‌شتی ئه‌و 18 هاوڵاتیه‌ سعودیه‌  بۆ ئه‌ڵمانیا ‌و وڵاتانی  تری نێو سیستمی شنگن بكه‌ن و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا ئه‌ڵمانیا كۆت و به‌ندی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌نارده‌ی چه‌كی ئه‌ڵمانی بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌. 

هاوكات ژان ئیڤ لۆدغیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: پاریس به‌مزووانه‌ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا كه‌ په‌یوه‌ندییان هه‌بووه‌ به‌ كوشتنی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی سعودی جه‌مال خاشقچییه‌وه‌ ده‌رده‌كات، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئاشكرابونی ته‌واوی راستییه‌كان ده‌كه‌ن.

رۆژی دووی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسی دیاری به‌ڕه‌گه‌ز سعودی سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه‌ی له‌ ئیسته‌نبووڵ كرد، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ بێسه‌روشوێن بوو دواتر سعودیه‌ كوژران و پارچه‌ پارچه‌كردنی‌ ته‌رمی‌ رۆژنامه‌وانه‌كه‌ی له‌ناو كۆنسوڵخانه‌كه‌ی له‌ ئیسته‌نبووڵ پشتڕاستكرده‌وه‌.


150 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2018

بابەتی زیاتر