Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌رمیان.. منداڵێک لەسەتڵێک ئاودا خنکا


په‌یام 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌ بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار منداڵێكی یه‌كساڵان له‌ ناو سه‌تڵێك ئاودا خنكاوه‌. 

وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، ڕائید علی جەمال قدووری، به‌ دیجیتاڵ میدیای په‌یامی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ منداڵێکی یەک ساڵان بەناوی (ڕەعد ساهر احمد ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەوتەی باوکی ناوبراو لەماڵی خۆیان لەکاتی یاریکردندا ئاگایان لێ نەبوەو کەوتۆتە نێو سەتڵێکی ئاوەوە و لەئەنجامدا خنکاوەز 

ئه‌وه‌یشی وت: لەئێستاشدا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە. 

هاوكات باسی له‌وه‌شكرد هه‌ر ئه‌مڕۆ: لەقەزای کفریه‌وه‌ منداڵێک هێنرایەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی ڕشانەوەوە گیانی لەدەستدابوو.

رونیشیكرده‌وه‌: بەوتەی باوکی منداڵەکە ناوی بەهەشت خەلیل حەمیدە و تەمەنی تەنها 11مانگە بەوتەی باوکی لەسەرەتای لەدایکبونیەوە نەخۆش بوەو ڕشانەوەی لەگەڵدابوە بەیانی ئەمڕۆ دیسان ڕشاوەتەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە. 

1250 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2018

بابەتی زیاتر