Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان پابه‌ند نابێت به‌ بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاش


په‌یام 

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ پابه‌ندی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا بێت كه‌ داوای كردبوو ده‌میرتاش ئازاد بكات. 

ئه‌ردۆغان له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی له‌ په‌رله‌مانی توركیا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا كه‌ داوای ئازادكردنی هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په‌، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ده‌كات، رایگه‌یاند: "ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌ریان ده‌كات ئێمه‌ پابه‌ند ناكات. ئیمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ڵمه‌تی خۆمان ده‌كه‌ین و كاره‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌ین". 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوای‌ زیاتر له‌ دوو ساڵ له‌ زیندانیكردنی‌، دادگای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌ورووپا، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمیی خۆی‌ دوا بڕیاری‌ له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ زیندانیكردنی‌ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌، بڵاوكرده‌وه‌.

هاوكات دادگای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌ورووپا داوا له‌ توركیا ده‌كات ڕێكاری پێویست بۆ ئازادكردنی بگرێته‌ به‌ر.

لای خۆیشییه‌وه‌ وه‌زیری دادی توركیا، عەبدولحەمید گول رایگه‌یاندووه‌: "سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش، رایگەیاند "جارێ با بڕیارەکە ببینین. مەرجەعی دادوەریی کە لەو بارەیەوە دادگاییکردنەکە بەڕێوەدەبات، بڕیاردەدات".

135 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2018

بابەتی زیاتر