Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەدەپە لەبارەی بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاش روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


په‌یام 

وتەبێژی هەدەپە حەقی ساروهان ئۆڵوچ، سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی ئازادكردنی ده‌میرتاشه‌وه‌ رایگه‌یاند: پێویستە بە زووترین کات ئەم دەستبەسەرییە کە بە هۆکاری سیاسیی ئەنجامدراوە و رێگریی لە فرەیی دەکات، کۆتایی بێت. 

باسی لەوەشکرد کە دوای ساڵ و نیوێک لە چاوەڕوانیی، ئەمڕۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاری سەبارەت بە سەڵاحەدین دەمیرتاش داوە و جەختی لەوەکردەوە بڕیارەکە لە رووی سیستمی یاسایی لە تورکیا و سیستمی یاسای نێودەوڵەتییشەوە بڕیارێکی ئێجگار گرنگە و رایگەیاند: "پێمان وایە پێویستە بە زووترین کات ئەم دەستبەسەرییە کە بە هۆکاری سیاسیی ئەنجامدراوە و رێگریی لە فرەیی دەکات، کۆتایی بێت".

حەقی ساروهان ئۆڵوچ لەگەڵ پەرلەمانتاری باتمانی پارتەکەی، ئایشە ئاجار باشاران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە پەرلەمانی تورکیا، ئاماژەی بەوەکرد هەردوو هاوسەرۆکی گشتیی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتەکە، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە گرتووخانەدا بە بارمتە گیراون. 

ئۆڵوچ ئاماژەی بەوەشکرد پارێزەرەکانی دەمیرتاش ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا داواکاری پێشکەشی دادگا ناوخۆییەکان بکەن و وتی: "زۆر گرنگە کە دادگا ناوخۆییەکان بڕیارێک بدەن". 

وتەبێژی هەدەپە جەختی کردەوە لەوەی کە تورکیا وڵاتێکە واژووی لەسەر رێککەوتنی مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتی ئەورووپا کردووە و وتی: "ئەو وڵاتانەی کە واژووی لەسەر رێککەوتنی مافەکانی مرۆڤ کردووە کەواتە بە ماددەی ٤٦ی ناو رێککەوتنە رازییە، کە باس لەوە دەکات دەبێت وڵاتانی ئەندام پابەند بن بە یاساکانی رێککەوتنەکە. هەروەها چاوەڕوان دەکەین تورکیا کار بە ماددەی ٩٠ی رێککەوتنی مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی بکات، چاوەڕوانیمان لە دادگاکانی تورکیا ئەمەیە". 

ئۆڵوچ ئەوەی وەبیر هێنایەوە کە ئەندامی ئەنجوومەنی ئەورووپای تورکیایە و گوتیشی: "تورکیا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی یاسایی نێودەوڵەتی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە". 

148 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2018

بابەتی زیاتر