Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شیروان زرار: دوای ته‌واوبوونی وردبینی ناوه‌كان پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن دابه‌شده‌كرێت


په‌یام 

شیروان زرار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی هه‌رێم به‌په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: وردبینیكردنی ناوی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن بۆ خه‌رجكردنی پاره‌كانیان له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌ و دوای ته‌واوبوونی وردبینی ناوه‌كان پاره‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت. 

شیروان زرار وتیشی: له‌گه‌ڵ به‌رپرسی دارایی كۆمسیۆن گفتوگۆی كردووه‌و به‌رپرسی‌ دارای‌ كۆمسیۆن پێی ڕاگه‌یاندووه‌، وردبینی ناوی كارمه‌ندی پارێزگاكانی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ولێر ته‌واو بووه‌و ته‌نها پارێزگای دهۆك ماوه‌، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا لیژنه‌كانی كۆمسیۆن سه‌ردانی ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ وردبینیكردنی ناوی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن.

وته‌بێژی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر پاداشتی‌ دارایی‌ كارمه‌ندی ئه‌و بنكانه‌ی كه‌ ده‌نگه‌كانیان پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌ ڕایگه‌یاند: هه‌ر كارمه‌ندێك كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بووبێت و به‌شداری خروقاته‌كانی نه‌كردبێت پاداشتی دارایی خۆی وه‌رده‌گرێت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان نابێته‌ هۆكاری سزادانی هیچ كارمه‌ندێكی گرێبه‌ست به‌بێ به‌شداری له‌ پێشێلكردن و ئه‌نجامدان و هاوكاری ته‌زویر له‌و بنكه‌یه‌.

ڕۆژی 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراو كۆمسیۆنیش 42 هه‌زار كارمه‌ندی به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ ئه‌و رۆژه‌ دامه‌زراند.

323 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2018

بابەتی زیاتر