Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەفغانستان.. تەقینەوەیەك ئاهەنگێکی یادی مەولودی کردە ئامانج


پەیام 

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویدا و له‌ ئه‌نجامدا 50 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی‌ 80 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان روویداوه‌، كه‌ موسڵمانان به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك زانای ئایینیش تێیدا به‌شداربوون. 

پۆلیسی كابوڵ رایگه‌یاندووه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ خۆكوژی بووه‌، له‌ هۆڵێك روویداوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كابوڵ

تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی‌ ئه‌فغانستان هیچ ئامارێكی فه‌رمی له‌ باره‌ی قوربانیانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌ به‌لاَم به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 50 كه‌س كوژراون و زیاد له‌ 80 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

هێشتا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

204 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2018

بابەتی زیاتر