Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێکخراوێكی جیهانی هۆکاری مردنی ماسییەکانی باشووری عێراق ئاشکرا دەکات


پەیام 

هۆكاری مردنی به‌كۆمه‌ڵی ماسییه‌كانی باشووری عێراق له‌ سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌مدا، بۆ پیسبوونی ئاوی روباری فورات به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاشكرایكرد: پاشئه‌وه‌ی نموونه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی هه‌زاران ماسییان تێدا مردبوو، له‌ تاقیگه‌كانی عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون پشكنینی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئاوه‌كه‌ رێژه‌یه‌كی به‌رزی كانزا قورسه‌كان و ئامۆنیای تێدایه‌، به‌مه‌ش پیسبوونی ئاوی روباری فورات هۆكاری مردنی ماسییه‌كانه‌.

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماژه‌ی به‌ راپۆرتی پسپۆڕانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق داوه‌ كه‌سه‌رجه‌میان باس له‌وه‌ ده‌كات ماسییه‌كان به‌هۆی مادده‌كانی ناو ئاوی روباره‌وه‌كه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون و هیچ زیانێكیان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ نییه‌.

دووی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌ شاری بابل كه‌ به‌دووریی 85 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشووری به‌غدای پایته‌خت، چه‌ندین ته‌ن ماسیی ناو كێڵگه‌كانی سه‌ر روباری فورات له‌ناوچوون، به‌هۆی بونی گومان له‌ مردنی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌و ماسییانه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ پێكهێنا.

720 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2018

بابەتی زیاتر