Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەرێم و ئێران پەیوەندییە ئابوورییەکانیان بەرەو پێشەوە دەبەن


پەیام 

بۆ به‌ره‌و پێش بردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌شاری‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ژووری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ و ئێراندا ئه‌نجامدرا. 

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌مامه‌ڵه‌ی‌ بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا كراو ئه‌و گرفتانه‌شی‌ له‌دوای‌ سه‌پاندنی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ باسی‌ لێكه‌وه‌كرا.

له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی‌ ژووری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند هێندێك كێشه‌ له‌مه‌سه‌له‌ی‌ كڕینی‌ شتومه‌ك و كاڵا له‌كۆمپانیا گه‌وره‌كانی‌ ئێران دروست بوو بوو به‌ڵام له‌هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنیدان 

سه‌ركۆنسوڵی‌ ئێران له‌عێراقیش ده‌ڵێت:" ئێستا له‌هه‌شت ڕێگه‌وه‌ كاڵاو شتومه‌كی‌ ئێرانی‌ هاورده‌ی‌ هه‌رێم ده‌كرێت و،  قه‌باره‌ی‌ بازرگانی‌ نێوان هه‌رێم و ئێران له‌ئێستادا 6 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاره‌و له‌هه‌وڵدان قه‌باره‌كه‌ بگه‌یه‌نه‌ 10 ملیار دۆلار له‌ساڵكداو، سزاكانی‌ ئه‌مریكاش بۆ سه‌ر ولاَته‌كه‌یان به‌گرفت نازانن بۆ په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان".

333 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2018

بابەتی زیاتر