Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

منداڵانی یەمەن لە ژێر هەڕەشەی بەدخۆراکیدان


پەیام 

نزیكه‌ی 85 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له‌ یه‌مه‌ن له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا به‌هۆی به‌دخۆراكی تونده‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

رێكخراوی ڕیكخراوی منداڵپارێز كه‌ رێكخراوێكی خێرخوازییه‌ و بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌ شاری بێرمینگهامی به‌ریتانیایه‌ له‌ راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووه‌: ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه‌ له‌یه‌مه‌ن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌  یه‌كسانه‌ به‌ ژماره‌ی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له‌ شاری بێرمینگهامی به‌ریتانیا كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و وڵاته‌یه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی یه‌مه‌ن له‌ نیسانی  2015ه‌وه‌ بۆ تشرینی یه‌كه‌می 2018، 84 هه‌زار و 700 منداڵ له‌ یه‌مه‌ن به‌هۆی به‌دخۆراكیی تونده‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ڕێكخراوی منداڵ پارێزی به‌ریتانیا باسی له‌وه‌كردوووه‌: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و دابه‌زینی به‌های دراوی یه‌مه‌نی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه‌، مه‌ترسی زیاتری بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆراكی دروستكردووه‌.

رێكخراوه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ ئیدانه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ ده‌كات كه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر یه‌مه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ هاوڵاتی زیاتر رووبه‌ڕووی قاتوقڕی و برسێتی بووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا كه‌ شه‌ڕی توند له‌ به‌نده‌ری حه‌دیده‌ به‌رده‌وامه‌، كه‌ پێشتر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی به‌كاریده‌هێنا.

جێی ئاماژه‌یه‌  مانگی ڕابردوو نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدا له‌وه‌ی كه‌ نزیكه‌ی 14 ملیۆن هاوڵاتی یه‌مه‌نی رووبه‌ڕووی قاتوقڕی و له‌برسامردن ده‌بنه‌وه‌.

103 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2018

بابەتی زیاتر