Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دیاریكردنی وه‌زیر بۆ وه‌زاره‌ته‌ بێ وه‌زیره‌كان لە کارنامەی ئەمڕۆی دانیشتنی پەڕلەمانی عێراقدا نیە


پەیام 

 

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق لەکۆبوونەوەدایەو دیاریكردنی وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌ بێ وه‌زیره‌كان له‌كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نییه‌.

پێشترپه‌رله‌مانی عێراق بە بەیاننامەیەکی فەرمی باسی لەوەکردبوو ئەمڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێی خاڵه‌ گومرگییه‌ نوێیه‌كان ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی خشته‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان هیچ ئاماژه‌یه‌كی تیابێت له‌باره‌ی ته‌واوكردنی كابینه‌ حكومییه‌ نوێكه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ 14ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی بڵاوكرده‌وه‌و له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا له‌ ئه‌و تانانه‌ ده‌كۆڵرێته‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران پێشكه‌شكراوه‌، دواتریش له‌سه‌ر شێوازی بڕیاری تایبه‌ت به‌ بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی پێشوو له‌ ماوه‌ی كاربه‌ڕێكردن به‌تایبه‌ت لیژنه‌ی یاسایی ده‌نگدان ده‌كرێت. 

هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانگه‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بازرگانی عێراقی گفتوگۆ ده‌كرێت، له‌كۆتا ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه‌شدا له‌سه‌ر خاڵه‌ گومرگییه‌ نوێكان گفتوگۆ ده‌كرێت.

 

117 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2018

بابەتی زیاتر