Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆشکی سپی: کوشتنی خاشقچی نابێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعوودیە


پەیام 

كۆشكی سپی له‌سه‌ر كوژرانی جه‌مال خاشقچی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌ینێت:  له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ به‌رناگربونه‌وه‌ی ئێران هاوپه‌یمانێكی مه‌زنه‌.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی كوژرانی جه‌مال خاشقچی بڵاویكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانیان زانیارییه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره‌ كه‌ محه‌مه‌د سه‌لمان جێنشینی پادشای سعودیه‌ زانیاری پێشوه‌خته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ كاره‌ستباره‌ هه‌بوبێت به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌گه‌ریشی هه‌یه‌ زانیاری نه‌بووبێت.

تره‌مپ جارێكی تر كوشتنی خاشقچی به‌ ئابڕوبه‌رانه‌ ناوده‌بات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: ئه‌و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ جه‌مال خاشقچی كراوه‌، تاوانێكی ئابڕوبه‌رانه‌یه‌ و نابێت  ئه‌مریكا نه‌رمی له‌گه‌ڵدا بنوێنێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا واشنتۆن سزای به‌سه‌ر 17 هاووڵاتی سعودی كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ كوشتنی خاشقچی و بێسه‌روشوێنكردنی ته‌رمه‌كه‌ی سه‌پاندووه‌. 

سه‌رۆكی  ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ نیازی هێشتنه‌وه‌ی سعودیه‌یه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانێكی چه‌سپاو، ئه‌ویش بۆ دڵنییای بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و هه‌موو هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌مان له‌ ناوچه‌كه‌دا.

ده‌رباره‌ی وه‌ستاندنی‌ گرێبه‌سته‌كانی چه‌كی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سعودیه‌، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی فڕۆشتنی چه‌ك به‌ سعودیه‌، ڕوسیا و چین سودمه‌ند ده‌بن لێی.

رۆژی دووی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسی دیاری به‌ڕه‌گه‌ز سعودی سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه‌ی له‌ ئیسته‌نبووڵ كرد، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ بێسه‌روشوێن بوو دواتر سعودیه‌ كوژران و پارچه‌ پارچه‌كردنی‌ ته‌رمی‌ رۆژنامه‌وانه‌كه‌ی له‌ناو كۆنسوڵخانه‌كه‌ی له‌ ئیسته‌نبووڵ پشتڕاستكرده‌وه‌.

173 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2018

بابەتی زیاتر