Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی‌ عێراق كاركردنی به‌و بڕیارنه‌ ڕاگرت حكومه‌تی‌ پێشووی‌ عێراق ده‌ری‌ كردوون


پەیام 

په‌رله‌مانی‌ عێراق كاركردن به‌و بڕیارنه‌ی‌ ڕاگرت حكومه‌تی‌ پێشووی‌ عێراق له‌ ماوه‌ی‌ كاربه‌ڕێكردندا ده‌ری‌ كردوون، كه‌ دیارترین بڕیاریان دانانی‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانی‌ دیكه‌ بوو.

په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا بڕیاری‌ دا كاركردن به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ ڕابگرێت كه‌ حكومه‌تی‌ پێشووی‌ عێراق له‌ ماوه‌ی‌ نێوان 1ی‌ ته‌مووز تا 24ی‌ تشیرنی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵ ده‌ری‌ كردوون.

به‌پێی‌ ئه‌و بڕیاره‌ش، كاركردن به‌ بڕیاری‌ دانانی‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانی‌ نێوان پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پارێزگاكانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق ڕاده‌گیرێت.

په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ "ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ له‌و ماوه‌یه‌دا دراون، پێچه‌وانه‌ی‌ مادده‌كانی‌  24 و، 61 و، 80ی‌ ده‌ستووری‌ عێراقن".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ حكومه‌تی‌ پێشووی‌ عێراق ئه‌و بڕیارنه‌ی‌ ده‌ركردووه‌، په‌رله‌مان ڕۆڵی‌ چاودێریی‌ نه‌گێڕاوه‌".

په‌رله‌مانی‌ عێراق جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ "پێویسته‌ ئه‌و بڕسارنه‌ له‌لایه‌ن كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ چاویان پێدا بخشێنرێته‌وه‌ و، به‌پێی‌ ده‌ستوور بڕیاریان له‌باره‌وه‌ بدرێت".

211 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2018

بابەتی زیاتر