Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو گه‌نجی هه‌رێم پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی جیهانی به‌ده‌ستهێنا

په‌یام - سپۆرت

دوو گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كی كراوه‌ی جیهانی ده‌كه‌ن و پله‌ی ویه‌كه‌م و دووه‌م به‌ده‌ستده‌هێنن.

له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا پاڵه‌وانێتیی كراوه‌ی جیهانی فیدراسیۆنی پاوه‌رلیفتینگی جیهان بۆ ته‌مه‌نی 20 تا 23 ساڵ ئه‌نجام دراو ئومێد هه‌رده‌وان و موحه‌ممه‌د یاسین وه‌ك نوێنه‌ری كورد به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ كرد.

 ئومێد هه‌رده‌وان كه‌ دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و پله‌ی یه‌كه‌می له‌ كێشی 75 كیلۆگرام به‌ دیلیفتكردنی 215 كیلۆگرام له‌ نێوان 600 به‌شداربوو كه‌له‌پێنج وڵاتی جیاوازه‌ به‌شدراییان كردبوو به‌ده‌ستهێنا، ئومێد به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند: توانیویه‌تی بروانامه‌ی ماسته‌ری له‌ دیلیفتدا به‌ده‌ستبهێنێت و دواتریش پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كێشه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌ و نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی ئه‌پسلوتی وه‌رگرتووه‌.

ئومێد ووتیشی: تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی حكومی و وه‌رزشی په‌یوه‌ندییان پێوه‌ نه‌كردووه‌ و، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌رزشی پاوه‌ر لیفتینگ بوونی نییه‌، ئه‌گه‌ر بێت و هاوكاری بكرێت و شوێنی بۆ دابین بكرێت ئاماده‌یه‌ ئه‌و ئه‌زمونه‌ی وه‌ریگرتووه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستانی بگوازێته‌وه‌و به‌و بڕوانامانه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌نجانی هه‌رێم بكات.

هاوكات موحه‌ممه‌د یاسین كه‌ ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه‌ی ئومێد به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی كردبوو توانی  به‌ دێدلیفتكردنی ١٧٥ كیلۆگرام  پله‌ی دووه‌مم له‌ كێشی 67 كیلۆ و نیو به‌ده‌ست بهێنێت له‌كاتێكدا كێشی خۆی كیلۆیه‌ك له‌ خوار كێشی دیاریكراوه‌وه‌ بووه‌.

موحه‌ممه‌د یاسین كه‌ ئه‌ویش دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه‌ له‌ژێر ڕاهێنه‌رایه‌تی  پاڵه‌وانی جیهانی(نیكۆڵای ئه‌لێكسه‌یفیچ) به‌ده‌ستیهێنا بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ دێدلیفتدا پێبه‌خشرا. 

ئومێد و محمد له‌ زانكۆی مینینگ له‌ ڕوسیا قوتابی به‌شه‌ ئه‌ندازیارییه‌كانی نه‌وتن و هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان خوێندنه‌، به‌ڵام توانیویانه‌ په‌ره‌ به‌ وه‌رزشه‌كه‌یان بده‌ن و له‌پاڵ بڕوانامه‌ی زانكۆدا بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ وه‌رزشی پاوه‌ر لێفتینگ بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێننه‌وه‌.


236 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2018

بابەتی زیاتر