Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی چەمچەماڵ پێنج کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیردەکات


پەیام 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە: چەند چەکدارێک بەجلوبەرگی ئاسایشەوە لەگوندی قەلامیکایلی ناحیەی سەنگاو وەک ئاسایش خۆیان ئەناسینن و دزی لەماڵێک ئەکەن. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە پاش ئەوەی کەچەند چەکداریک بەجلوبەرگی ئاسایشەوە بە ئۆتۆمبیلی نیسان پاترۆل لە درەنگانیکی شەودا لەگوندی قەڵامیکالی  سەر بەناحیەی سەنگاو ھێرش ئەکەنە سەرماڵێک و ھەموو ئەندامانی خێزانەکە لە ژورێکدا دەستبەسەر ئەکەن و بڕێکی زۆر لەپارەو ٧پارچە چەک و دەمانچەیەک لەماڵەکە ئەدزن و ھەڵدێن.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی پاش لێکۆلینەوەیەکی زۆر لەروداوەکە پاش گەران و پشکنینێکی زۆر لەرێگەی سەرچاوە نھێنێکانی خۆیەوە، توانی ٥ کەس  لەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکات و پێنج پارچە چەکیش بدۆزیتەوە. 

هاوکات بە وتەی ئاسایش ھەر پێنج تۆمەتبارەکە بەمادەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی بەبڕیاری  دادوەر بەندکراون و دانیان بەتاوانەکەداناوە. 

لە ئێستایشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە تا ئەوکاتەی کۆی تاوان باران دەستگیردەکرێن و حەق بۆ خاوەن حەق دەگەڕێنرێتەوە.

243 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2018

بابەتی زیاتر