Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دەمیرتاش لە بارەی بڕیاری ئازادکردنیەوە لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپاوە هاتەدەنگ


پەیام 

هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) دوای بڕیارێكی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و بڕیاری بێتاوانی له‌لایه‌ن دادگای ئه‌وروپاوه‌ به‌به‌ڵگه‌ی بێتاوانی خۆی ناوده‌بات.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ رایگه‌یاندووه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی هه‌ده‌په‌ و دادگاییكردنی ئه‌و یاسایی نییه‌به‌هۆكاری سیاسی ده‌ستگیر كراوه‌ نه‌ك یاسایی و له‌ پڕۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه‌یدا دادگاكان پێشێلكاری گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه‌.  

هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ی به‌ بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا كردووه‌، كه‌ بڕیاری ئازادكردنی دابوو و رایگه‌یاندووه‌، به‌و بڕیاره‌ سه‌لمێندرا، كه‌ ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ی به‌ ده‌ستی سیاسه‌ت له‌سه‌ر دادگا و دیموكراتی دروستكراوه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگا و دیموكراتی ده‌كات.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ”به‌ناحه‌ق“ ده‌ستگیر كراوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، باوه‌ڕی به‌ دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری هه‌رگیز له‌ده‌ست نه‌داوه‌.

ده‌میرتاش له‌ تشرینی دوووه‌می 2016 به‌تۆمه‌تی مه‌ترسی ئه‌ندامبوون له‌ رێكخراوی تیرۆریستی ، ده‌ستگیر كراوه‌ و له‌وكاته‌وه‌ تا ئێستا له‌ گرتووخانه‌ی شاری ئێدیرنه‌ له‌ باكووری رۆژئاوای توركیا، زیندانی كراوه‌.

211 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2018

بابەتی زیاتر