Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نوێترین ریزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهان راگەیەندرا


پەیام 

ڕیزبه‌ندیی به‌هێزترین سوپاكانی جیهان ڕاگه‌یه‌ندرا و، ئه‌مریكا له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌، سوپای‌ عێراق 12 پله‌ هاتووه‌ته‌ پێشه‌وه‌، سوپای‌ ئێرانیش به‌ سێ‌ پله‌ پێش قه‌واره‌ی‌ ئیسرائیل كه‌وتووه‌.

به‌پێی‌ ڕیزبه‌ندیی‌ ئه‌مساڵی‌ دامه‌زراوه‌ی گڵۆباڵ فایه‌ر پاوه‌ر بۆ سوپای‌ وڵاتانی‌ جیهان، "له‌ كۆی‌ 136 وڵات سوپای‌ ئه‌مریكا پارێزگاریی‌ له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م كردووه‌ و، سوپای‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕووسیا و، چین و، هیندستان و، فه‌ڕه‌نسایش، وه‌كو ساڵی‌ پێشوو له‌ پله‌كانی‌ دووه‌م تا پێنجه‌م ماونه‌ته‌وه‌".

هه‌روه‌ها سوپاكانی‌ به‌ریتانیا و كۆریای‌ باشوور و یابان و توركیا و ئه‌ڵمانیا، له‌ پله‌كانی‌ شه‌شه‌م تا ده‌یه‌مدان.

له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بییش، سوپای‌ میسر پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ گرتووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ ڕیزبه‌ندیی 25ـه‌مدایه‌.

له‌ ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا سوپای‌ عێراق به‌راورد به‌ ساڵی‌ ڕابدوو 12 پله‌ پێشكه‌وتووه‌ و، له‌ پله‌ی‌ 59وه‌ هاتووه‌ته‌ پله‌ی‌ 47. سوپای عێراق له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، له‌ دوای‌ سوپای‌ وڵاتانی‌ توركیا و، میسر و، ئێران و، ئیسرائیل و، سعودیه‌، له‌ پله‌ی‌ شه‌شه‌مدایه‌.

هه‌رچی‌ سوپای‌ ئێرانیشه‌ به‌راورد به‌ ساڵی‌ 2017 هه‌شت پله‌ هاتووه‌ته‌ پێشه‌وه‌ و، له‌ ڕیزبه‌ندیی 13یه‌مدا شوێنی‌ گرتووه‌، به‌وه‌ش سێ‌ پله‌ كه‌وتووه‌ته‌ پێش سوپای‌ ئیسرائیله‌وه‌.

2099 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2018

بابەتی زیاتر