Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ یه‌مه‌ن ده‌ستپێده‌كات


په‌یام

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك قسه‌ی كرد و ئاشكرایكرد: پێده‌چێت له‌ مانگی داهاتوو پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ یه‌مه‌ن ده‌ستپێبكات.


جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ پنتاگۆن ڕایگه‌یاند: دانوستانه‌كانی ئاشتی یه‌مه‌نیی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی جه‌نگدا له‌وانه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی دوانزه‌دا ده‌ست پێبكات.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا باسی له‌و ئاگربه‌سته‌ كرد كه‌ له‌ یه‌مه‌ن ده‌سته‌به‌ركراوه‌ و وتی: ماوه‌ی پێنج رۆژه‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی‌ جه‌نگ ئارامن و ماوه‌ی سێ ڕۆژیشه‌ هیچ پێكدادانێك ڕووینه‌داوه‌.

هاوكات جێمس ماتیس سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و سعودیه‌ جه‌ختی له‌ قسه‌كانی سه‌رۆكی ووڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه‌ ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌كانیان به‌ ته‌واوه‌تی گه‌یشتبن به‌وه‌ی كه‌ كێ به‌رپرسی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقچی-یه‌.

جێمس ماتیس ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی سعوودیه‌ ڕێگه‌ دراوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ برینداری حووسییه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ بگوازرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌سه‌ر دۆخی سوریا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی توركیا رایگه‌یاند: بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی باكووری سووریا، ئه‌مریكا به‌درێژایی سنووری باكووری سووریا چه‌ند خاڵێكی چاودێری پێكده‌هێنێت.


93 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر