Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سوپاو بنكه‌و كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات


په‌یام

فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ ئاسمانیی‌ سوپای پاسدارانی‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرش بۆ سه‌ر ئه‌مریكا ده‌كات و، ڕایگه‌یاند: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ و كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانیان له‌ مه‌ودای‌ مووشه‌كه‌كانی‌ ئێراندایه‌.


ئه‌میرعه‌لی حاجیزاده‌، فه‌رمانده‌ی هێزی‌ ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ میدیای‌ فه‌رمیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌ ئه‌مریكا كرد و ڕایگه‌یاند "بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ئیمارات و ئه‌فغانستان و قه‌ته‌ر، 300 بۆ 400 كیلۆمه‌تر له‌ ئێرانه‌وه‌ دوورن و ده‌توانن به‌ ئاسانی‌ بیانكه‌نه‌ ئامانجی‌ مووشه‌كه‌كانیان".

ئه‌میرعه‌لی حاجیزاده‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌توانن كه‌شتییه‌ فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ كه‌نداو بكه‌نه‌ ئامانج، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ مووشه‌كێكیان دروست كردووه‌ كه‌ له‌ مه‌ودای‌ 700 كیلۆمه‌تردا ئه‌و كه‌شتییانه‌ ده‌كاته‌ ئامانج".

فه‌رمانده‌ی هێزی‌ ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ كردووه‌ "له‌گه‌ڵ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكاد له‌ دژی‌ ئێران، ده‌توانن ئه‌و ئامانجانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ بپێكن".

له‌ دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ و سه‌پاندنی‌ سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا، چه‌ندین جار به‌رپرسانی‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یان كردووه‌ هه‌ركات بیانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

171 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر