Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆیته‌رز: هه‌وڵی جدی هه‌یه‌ بۆ گوڕینی شازاده‌ی جێنیشینی سعودییه‌


په‌یام

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز وه‌ڵامی قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ ده‌داته‌وه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی گۆڕین و له‌كارلادانی شازاده‌ی جێنشنین.


پاش ئه‌وه‌ی عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ شا سه‌لمان و شازاده‌ی جێنشنینی‌ به‌هێڵی سوور ناوبردبوو وه‌ ڕه‌تی كردبوویه‌وه‌ گۆڕینی سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌كه‌یان قبوڵ بكه‌ن، ڕۆیته‌رزجه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ دروستی هه‌واڵه‌كه‌یان و بونی جوڵه‌یه‌ك له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی ئالسعود به‌ ئاڕاسته‌ی له‌سه‌ر كارلادانی موحه‌ممه‌د بن سه‌لمانی شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ئه‌مریكی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: له‌ سێ سه‌رچاوه‌ی جیاواز و نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئالسعود زانیاری هه‌وڵی لادانی شازاده‌ی جینشینی سعودییه‌یان پێگه‌شتووه‌.

 به‌یاننامه‌كه‌ی ڕۆیته‌رز له‌كاتێكدایه‌ كه‌ عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سی ئێن بی سی) ئه‌مریكی ده‌نگۆی لابردنی شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ی به‌ بێنرخ و قبوڵنه‌كراو وه‌سفكردبوو، ڕاشیگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كانی دۆسیه‌ی خاشقچی به‌رده‌وامه‌ و جیهان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كات.

145 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر