Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاش ریفراندۆم؛ بارزانی یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ به‌غدا ئه‌نجامده‌دات


په‌یام

مه‌سعوود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌ركرده‌كانی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.


به‌یانی ئه‌مرۆ مه‌سعوود بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و بڕیاره‌ ئه‌مرۆ زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام بدات.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، سه‌رۆكی‌ پارتی‌ "له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆكوه‌زیران و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و، عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی سه‌رۆكی‌ ڕه‌وتی‌ حیكمه‌ی‌ نیشتمانی‌ و، نووری مالیكی سه‌رۆكی حیزبی ده‌عوه‌ كۆده‌بێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مه‌سعوود بارزانی‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، سه‌ردانی‌ نه‌جه‌ف بكات، به‌ڵام میدیاكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری‌ عێراق كۆنابێته‌وه‌.

میدیاكانی‌ پارتیی‌ دیموكرات بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن "بارزانی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌پێی‌ ده‌ستووری‌ عێراق، تاووتوێ‌ ده‌كات".

له‌ دوای‌ ڕیفراندۆمی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ باشووری‌ كوردستان و بانگه‌شه‌كانی‌ مه‌سعوود بارزانی‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتییه‌ بۆ به‌غدا.

171 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر