Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوه‌وه‌


په‌یام

مه‌سعوود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.
میدیاكانی‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ بڵاویان كرده‌وه‌

نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ مه‌سعوود بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ پارتی‌ ، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و هادی‌ عامری‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانیی‌ فه‌تحه‌وه‌ پێشوازیی‌ لێ‌ كراوه‌.

مه‌سعوود بارزانی‌ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌ و، دواتریش له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و سه‌ركرده‌كانی‌ سوننه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی‌ حیكمه‌ی‌ نیشتمانی‌ و، نووری مالیكی سه‌رۆكی حیزبی ده‌عوه‌ و سه‌ركرده‌كانی‌ دیكه‌ی‌ شیعه‌، كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رۆكی‌ پارتی‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌دری‌ سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌دریش، سه‌ردانی‌ شاری‌ نه‌جه‌فیش ده‌كات.
سه‌ردانه‌كه‌ی‌ مه‌سعوود بارزانی‌ له‌كاتێكدا ڕێكخراوه‌ كه‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری‌ عێراق، له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌.

میدیاكانی‌ پارتیی‌ دیموكرات بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن "له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ نێوان مه‌سعوود بارزانی‌ و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق، تاووتوێی‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كرێـت".

له‌ دوای‌ ڕیفراندۆمی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ باشووری‌ كوردستان و بانگه‌شه‌كانی‌ مه‌سعوود بارزانی‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتییه‌ بۆ به‌غدا.


125 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر