Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: به‌شێك نین له‌ سیستمی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا


په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌شێك نییه‌ له‌ سیسته‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، بۆیه‌ پابه‌ند نابن به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه‌.


ماڵپه‌ڕی ڕوسیاتوده‌ی، بڵاویكرده‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌، سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، سزای نێوده‌وڵه‌تی نین و بڕیارێكی تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌ته‌كانی واشنتن و بڕیارێكی عێراقی، یان نێوده‌وڵه‌تی نییه‌.

عه‌بدولمه‌هدی وتوشیه‌تی: عێراق‌ به‌شێك نیه‌ له‌ دژایه‌تیكردنی هیچ وڵاتێك، هه‌ندێك وڵات ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا و ئه‌مریكا به‌ دوژمن داده‌نێن، عێراق به‌شێك نیه‌ له‌و رێكخراوه‌ دیاریكراوه‌كانه‌ بۆ به‌ ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان، هه‌روه‌ها به‌شێكیش نیه‌ له‌وانه‌ی لایه‌نی سێیه‌میان كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ عێراق بوونییان هه‌یه‌، ته‌نها به‌ره‌نگاری رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌بینه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی ڕوسیا توده‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق "ڕاشكاوانه‌" به‌ ئه‌مه‌ریكای وتووه‌: تكایه فه‌رمانمان بۆ ده‌رمه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پلانێكتان هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وكات عێراقیش هه‌ڵوێستی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام پڕكردنه‌وه‌ و فه‌رمان ده‌كردنمان قبووڵ نییه‌.

پێشتریش سه‌باره‌ت به‌و سزا نوێیانه‌ی كه‌ له‌ 5ی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه‌ واشنتن له‌سه‌ر تارانی سه‌پاند، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند، به‌غدا بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ بۆی هه‌یه‌ به‌رده‌وامبێت له‌ كڕینی غازی ئێرانی، تا ئه‌وكاته‌ی جێگره‌وه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ په‌یدا ده‌كات.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ میانی سه‌ردانێكیدا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه‌.

106 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر