Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تونس.. حه‌وت سه‌د هه‌زار فه‌رمانبه‌ر داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن


پەیام 

حه‌وت سه‌د هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌ خۆپیشاندانێكی به‌رفراواندا داوای زیادكردنی مووچه‌كانیان  له‌ حكومه‌تی تونس ده‌كه‌ن.

یه‌كێتی گشتی كاركه‌رانی تونسی پاش  شكستهێنانی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تونس بۆ زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كرێی كاركردنیان چووه‌ ڕیزی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌.

نوره‌دین تبوبی سه‌رۆكی یه‌كێتی كاركه‌رانی تونس ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی بۆ شكستهێنانی گفتوگۆكان و به‌ده‌مه‌وه‌ نه‌هاتنی حكومه‌ت بۆ داواكاری یه‌كێتییه‌كانی گه‌رانده‌وه‌ كه‌داوای زیادكردنیمووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كردبوو.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا فه‌رمانبه‌رانی قوتابخانه‌ وزانكۆو نه‌خۆشخانه‌كان به‌شدارییان كردووه‌و به‌شێكی كه‌می ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ڕایكردنی كاره‌كان له‌ فه‌رمانگه‌كان ماونه‌ته‌وه‌. 

له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی تونس له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا ڕایگه‌یاند: ڕێز له‌ مافی خۆپیشانده‌ران و ده‌گرن و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی مافی هه‌موو تاكێكه‌ و ده‌ستورو یاساكانی ووڵات ئه‌و مافه‌ی به‌ هاوڵاتیان داوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی نیدائو بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی تونسی داوایان له‌ حكومه‌ت كرد ده‌رگای گفتوگۆ به‌ ڕووی یه‌كێتی كاركه‌راندا دانه‌خات و تا ساتی گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك له‌ گفتوگۆ به‌رده‌وام بن.

چاودێران ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی یوسف شاهید له‌ ئیداره‌دانی چاكسازی ئابوری و كێشه‌داراییه‌كان داده‌نێن. 

حكومه‌تی تونس بڕیاریداوه‌ كه‌ تێكڕای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی تاساڵی 2020 له‌ له‌سه‌دا 15 و پۆینت پێنجه‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا 12 و پۆینت پێنج كه‌مبكاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی هاولاتیان و مووچه‌خۆرانی ئه‌و ووڵاته‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

130 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر