Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جێگری سه‌رۆكی ئاكپارتی گاڵتە بە قسەکانی ترەمپ لەبارەی کوشتنی خاشقچییەوە دەکات


پەیام 

جێگری سه‌رۆكی ئاكپارتی قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی به‌ گاڵته‌ئامێز ناوده‌بات.

نوعمان كورتومڵوش جێگری سه‌رۆكی ئاكپارتی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌ڕه‌ته‌ی حكومه‌تی توركیا وه‌ڵامی قسه‌كانی تڕامپی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ باسی له‌وه‌كردبوو ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی نه‌گه‌شتووونه‌ته‌ ئه‌نجامی سه‌د له‌ سه‌د كه‌ بیسه‌لمێنێت به‌رپرسێكی باڵای سعودیه‌ له‌ پشت كوشتنی خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسه‌وه‌ بووه‌. 

ڕایشیگه‌یاندووه‌: مه‌حاڵه‌ ئه‌مریكا ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی پلانی كوشتنی خاشقچی نه‌بێت له‌كاتێكدا ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری وابه‌هێزی هه‌یه‌ ده‌زانێت ئه‌و پشیله‌ی كه‌له‌باخچه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌دا هاوتووچۆ ده‌كات ڕه‌نگی چۆنه‌.

كورتومڵوش وتوشیه‌تی: لێدوانی له‌م جۆره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناتوانێت ڕای گشتی ئه‌مریكا به‌لاڕێدا ببات و خودی لێدوانه‌كه‌ بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ دۆسیه‌ی كوشتنی خاشقچی.

جێگری سه‌رۆكی ئاكپارتی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ فه‌رمانی كوشتنی خاشقچی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتێكی باڵای سیاسی سعودیه‌وه‌ ده‌رچووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ دۆناڵد تڕامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاندبوو: دڵنیا نین له‌وه‌ی كه‌ موحه‌ممه‌د بن سه‌لمان فه‌رمانی كوشتنی خاشقچی ده‌ركردبێت و له‌هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا سعودیه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئه‌مریكا ده‌مێنێته‌وه‌و وتیشی: له‌ كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی جی بیست له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ كۆده‌بێته‌وه‌وبه‌سزادانی سعودیه‌  ئابوری جیهان و ئه‌مریكا ناكات به‌ قوربانی و وێرانیی ناكات.

282 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر