Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لەسەر داوای پۆلیسی هەولێر؛ پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیردەکات


پەیام 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار راده‌گه‌یه‌نێت و یەکیکیش لەو تۆمەتبارانە لەسەر داوای پۆلیسی هەولێر دەستگیرکراوە. 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك ئوتومبیلی پزیشكێكیان دزی‌، ئوتومبیله‌كه‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ نه‌مابو، تۆمه‌تباره‌كان بردویان بۆ پارێزگای‌ دهۆك. 

هاوکات باسی لەوەشکرد: له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ دهۆكه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ئوتومبیله‌كه‌دا گیراو سێ تۆمه‌تباریش به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئوتومبیله‌كه‌ ده‌ستگیركران‌و له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كان به‌رده‌وامه‌.

وتیشی‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ به‌نوسراوێك هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌بونی تۆمه‌تبارێك له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوو توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێت و دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر كرا.

 

194 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر