Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لەسەر خاشقچی وڵاتێکی دیکەش فرۆشتنی چەکی بە سعوودیە ڕاگرت


پەیام 

كاردانه‌وه‌كان دژی‌ سعوودیه‌ له‌ به‌رانبه‌ر كوشتنی‌ خاشقچی‌ و بارودۆخی‌ مرۆیی‌ له‌ یه‌مه‌ن درێژه‌یان هه‌یه‌، دانیماركیش هاوشێوی‌ ئه‌ڵمانیا فرۆشتنی‌ چه‌كی‌ به‌ ڕیاز ڕاگرت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك ڕایگه‌یاند "به‌ هۆی دۆسیه‌ی‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی و ڕۆڵی سعوودیه‌ له‌و قه‌یرانه‌ مرۆییه‌ی به‌ هۆی شه‌ڕی ناوخۆی‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، فرۆشتنی چه‌ك به‌ ڕیاز هه‌ڵده‌په‌سێرێـت".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیماركدا هاتووه‌ "سعوودیه‌ به‌ ڕوونی ڕۆڵی نه‌رێنی ده‌گێڕێت له‌و دوو پرسه‌دا، بۆیه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ له‌ ئه‌ورووپاوه‌ هۆشدارییه‌كی ئاشكرا به‌و وڵاته‌ بدرێت".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ئاندرێس ساموه‌لسه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك، هیوای خواست وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش هاوشێوه‌ی ئه‌ڵمانیا و دانیمارك فرۆشتنی چه‌ك به‌ سعوودیه‌ رابگرن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك ڕه‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاش گرت له‌باره‌ی سعوودیه‌وه‌ و، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا "كه‌ ئه‌مریكا به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌ورووپاوه‌ ده‌جووڵێته‌وه‌ و، به‌رده‌وامی به‌ فرۆشتنی چه‌ك به‌و سعوودیه‌ ده‌دات".

به‌هۆی‌ دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ جه‌مال خاشقچی‌ و ئه‌و قه‌یرانه‌ مرۆییه‌ی‌ له‌ یه‌مه‌ن هه‌یه‌، له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ ڕۆژئاواوه‌ فشار بۆ سه‌ر سعوودیه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و، به‌ تایبه‌تیش داوای‌ ڕاگرتنی‌ فرۆشتنی‌ چه‌ك به‌و وڵاتـه‌ ده‌كرێـت.

189 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر