Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بارزانی: سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ به‌غدا پشتگیریكردنه‌ له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ نوێی‌ عێراق


پەیام 

مه‌سعوود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق كۆبووه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ به‌غدا، پشتگیریكردنه‌ له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ نوێی‌ عێراق.

نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ مه‌سعوود بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ پارتی‌، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و هادی‌ عامری‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانیی‌ فه‌تحه‌وه‌ پێشوازیی‌ لێ‌ كرا.

مه‌سعوود بارزانی‌ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق و، هادی‌ عامری‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانیی‌ فه‌تح كۆبووه‌وه‌ و، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و، عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی‌ حیكمه‌ی‌ نیشتمانی‌ و، نووری مالیكی سه‌رۆكی حیزبی ده‌عوه‌ و سه‌ركرده‌كانی‌ دیكه‌ی‌ سوننه‌ و شیعه‌، كۆببێته‌وه‌.

سه‌رۆكی‌ پارتی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ دووپاتكردنه‌وه‌ی‌ پشتگیرییه‌ بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ نوێی‌ عێراق". وتیشی‌ "پێویسته‌ هه‌ڵه‌كانی‌ رابردوو چاكبكرێنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كی‌ نوێ و به‌هێز له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا بونیادبنرێته‌وه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند "ئه‌م دیدارانه‌ گرنگن بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی‌ عێراق بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌دیهاتوون".

هادی‌ عامریش جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "سه‌ردانه‌كه‌ی‌ مه‌سعوود بارزانی‌ گرنگیی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ بۆ دروستكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌هێزی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ ئامانجی‌ بونیادنانه‌وه‌ی‌ عێراقی‌ به‌هێز".

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ مه‌سعوود بارزانی‌ له‌كاتێكدا ڕێكخراوه‌ كه‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری‌ عێراق، له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌.

له‌ دوای‌ ڕیفراندۆمی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ باشووری‌ كوردستان و بانگه‌شه‌كانی‌ مه‌سعوود بارزانی‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتییه‌ بۆ به‌غدا.

195 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر