Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا ‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ دوای‌ برێكست ڕێكه‌وتن


پەیام 

به‌ریتانیا ‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له‌ دوای‌ برێكست، ڕێكه‌وتن.

(دۆناڵد تاسك) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: به‌ریتانیا ‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ دوای‌ كشانه‌وه‌ی له‌نده‌ن له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ ڕێككه‌وتوون.

لای‌ خۆیه‌وه‌، (تیریزا مه‌ی‌) ژنه‌سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاش به‌ هه‌مان شێوه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و ڕێكخراوه‌ ڕێككه‌وتوون.

(تاسك)‌و (مه‌ی‌) هیوایان خواست ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سه‌ند بكرێت.

دوابه‌دوای‌ ده‌نگدانی زۆرینه‌ی به‌ریتانییه‌كان به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ده‌بێ  29ی ئاداری ساڵی داهاتوو به‌ریتانیا له‌ ڕێكخراوه‌كه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ڕێگه‌ دراوه‌ جیابوونه‌كه‌ بۆ ساڵێك، یان دوو ساڵ درێژبكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ر له‌و به‌رواره‌ پێویسته‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ر "ورده‌كاری لێكجیابوونه‌وه‌كه‌"‌و "چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی" له‌نده‌ن‌و بڕۆكسل له‌ داهاتوودا، پێكبێن.

203 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2018

بابەتی زیاتر